دهوام لهسهر ئیش
Appearance
| جارێکیان ئاوێک لە کوێستانێ سەخت | ئەهاتە خوارۆ بە وەخت و بێ وەخت |
| ئەم شیو و ئەو شیو ئەم چەم بۆ ئەو چەم | هەروا داپەڕی بە بێ زیاد و کەم |
| هەتا ڕێی کەوتە ئەشکەوت و زەردێ | لووتی بوو بە لووت یەک گران بەردێ |
| ڕێی تری نەبوو لەناو ئەو زەردە | پیشی خواردەوە لەپشت ئەو بەردە |
| بەرد هاتە زوان وتی: ڕێت نییە | هاژە هاژ چیتە خەیاڵت چییە؟ |
| من چەن سەد ساڵە لێردا بەردم | نەک بەردە تەم تەم بەردێکی مەردم |
| شەڕت مەفرۆشە لێم لادە بڕۆ | بەم جێگەی منە مەبە دەسخەڕۆ |
| وەڵامی داوە، وتی: من ئاوم | لە عومری خۆما ڕانەوەستاوم |
| زۆرە دەوامم لەسەر ئیشی خۆم | وتەی خۆڕایی ئیتر مەکە بۆم |
| سەد ئەوەندەی تر سەخت و گران بێ | بە ڕەقی مەشوور ناوی بەردان بێ |
| لەت لەتت ئەکەم ئەتکەم بە ڕێگە | من پێم ناکرێ بێ شوێن و جێگە |
| ئاوە هاژەی کرد بەسەر بەردەدا | خۆی حەوا ئەدا بە شاخ و زەردا |
| لە دوای شەش حەوت ساڵ گەیشت بە مەرام | کردی بە ڕێگە و بە جۆگە و شەقام |
| کەڵک | |
| ئەگەر دەوامت ببێ لەسەر کار | ئەگەی بە مەرام بە چار و ناچار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|