دنیا کەوتۆتە خەم و دڵتەنگی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دنیا کەوتۆتە خەم و دڵتەنگی  (1950) 
by پیرەمێرد
دنیا کەوتۆتە خەم و دڵتەنگی هاتووە بەیەکدا وەکوو مووی زەنگی
دیسان مووی زەنگی ئاڵۆزایەوە «قەڕاڵی حەبەش» کەوتە کایەوە
دەعوای بەرانی ڕەش و سپییە بزانین خواستی خودا بە چییە؟
چەند خۆشە ئینسان لە جێیەکی بەرز سەیری دنیا کا بە بێ ترس و لەرز
«هیتلەر» یەکانەی بەلەسەی شەڕە لەگەڵ بەشەردا بە داوا و گەڕە
«ماتاکساس» ئەمرێ ئەو هەر زیندووە باوکم بە خوا، خوا ئەمری کردووە
مادەی کەر و گای «کفرەحمەد» حەقە وەرە لە داخا مەمرە و مەتەقە
بە حیساب ئەمڕۆ پشکۆ ئەکەوێ تۆفی چلوولەی چلە ئەڕەوێ
خۆزگە ئەمساڵیش لە کەناری «زەڵم» لەناو نێرگسدا ڕائەکشام وەک «بەڵم»
کەناچەی پۆڕ و هاژەی بەفراوان دەنگی ئەدایە بەندی دووئاوان
ساتێ لە ڕادیۆی شۆڕش دوور ئەبووم ڕادیۆم لێبووە بە ئاوازەی «بووم»
جاران «جوولەکە» خومی ئەشێوا بە درۆ پیاویان ئەکرد بە کێوا
ئێستا کارخانەی درۆ ڕادوێیە هیچ کەس نازانێ کە ڕاست لە کوێیە
تەبعی زەمانەیش هیچ ڕاستی ناوێ پیاوی ڕاست ئەخەن بە بەندوباوێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 616

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse