دنیا دەریایە خاشاک بەسەرە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دنیا دەریایە خاشاک بەسەرە  (1950) 
by پیرەمێرد
دنیا دەریایە خاشاک بەسەرە ژێرکەوتەیی بۆ دوڕ و گەوهەرە
شاخدار بە شاخدار خۆی دایە قەڵەم تەرزەی شوورەیی کردی بە هەڵەم
بێ شوورەییە و خەتای سوورەیە کەچی بە زوبان لە خۆی دوورەیە
بەدگۆ لە پیاوی بە نامووس ئەدوێ دەستە چەورەکەی لە خەڵک هەڵەسوێ
خۆیشی وەک کاسەی چەورە بێباکە گازری نایە مەگەر بە شیاکە
یارێکم هەیە زۆر بێ بەقایە شێوەی ڕەنگ ڕەنگی چوار فەسڵی تیایە
گاهێکیش بە خوو ئەو کڵاو لارە نێر و مێ دەبێ وێنەی کۆلارە
چەرخ و فەلەکی جەژن دانرا هەر کورسییەکی بە یەکێ درا
کەوتە گەڕ و خول وەک چەرخی دەوران یەک لە زەمین و یەک لە ئاسمان
کەچی بە سووڕێ لەگەڵ کەوتە گەڕ سەرووی خستە ژێر، ژێرووی خستە سەر
لە کاری دنیای لادام دەستی زۆر کەم دەسەڵاتی کردمیە حەڵاڵ خۆر
ئەگینە دنیا لە دەست نادرێ هەتا جگرە تەرک ناکرێ
پشیلە کە دەمی نەگاتە جگەر ئەڵێ تاڵ بووە بە دەلوبیبەر
خواناسیش چشتێ زانی حەرامە دەمی لێ نادا ئەڵێ: بێ تامە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 587
1939/11/28

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse