دنیا بە جارێ وەک ئاگری سوورە
Appearance
| دنیا بە جارێ وەک ئاگری سوورە | شوکور ئەم ئاگرە لە ئێمە دوورە |
| بەڵام لەملاوە پەتی ئیحتیکار | لە ملمان توند بوو، خستینیە هاوار |
| برنجمان ئەبەن، بە ڕەنج ئەمێنین | دڵمان وا خۆشە کە نەوت ئەستێنین! |
| هەر چیمان هەیە بە «نۆت» ئەبرێ | کە خواردمان نەما، «نۆت» خەمشەی بڕێ |
| بزن بە مەڕی گوت وا زستان دێ | با خانوچکەیەک بکەین نزیک دێ |
| مەڕ وتی زستان با هەر بە جۆش بێ | خانووم بۆ چییە، دووگی خۆم خۆش بێ |
| کە زستان هات مەڕ چووە لای بزن | وتی: بزن گیان! ڕەفیقت بووم من |
| وتوومە بزن لە جێی گشت کەسمە | تەنها جێی سەرم بدەرێ بەسمە |
| بە زۆر سەری خۆی لە کوڵانە چەسپاند | گورگ هات لە دواوە دووگی لێ فڕاند |
| مەڵێن: پیرەمێرد واتەی بۆش ئەکا | بزن بۆ شەوێ جێی خۆی خۆش ئەکا |
| ئێمە کە «مازوو» لە دەست دەربێنین | دیارە بە «سیچکان» تۆڵە ناسێنین |
| من لێبوومەوە لەم پەند و بەیتە | من وا بۆ تۆمە، ئەی تۆ بۆ کێتە؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 686
1942/10/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|