دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ
Appearance
| دنیاکەی فانی کاروانسەرای ڕەنگ | نیوەی دڵ شادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ |
| ئاوێنەی دەوران دوو چشت دەنوێنێ | خەتەمیزینێ و کڵاوفڕێنێ |
| بە عەشایەری دەعوا حەل دەکەن | شاگرد شەق ئەخوا و وەستا تێ دەخەن |
| لەخەت دەرمەچۆ و مەکەوە دەورە | دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە |
| لە کەری تۆپیو مەگەڕێ بۆ ناڵ | ڕۆژێکیش دەبێ تۆ دەخەنە چاڵ |
| دەستەی خۆی دەوێ کە خاوەن دەستە | دەستە کەوتە دەست، دەستەی تر پەستە |
| ئەو کاربەدەستەی کە کارشوناسە | کردەوە ناسە خاتر نەناسە |
| ئەوی بە خاتر ئەمڕۆ دامەزرا | کە ئەرخەی گۆڕا پەتی ئەو پچڕا |
| ئەو پیاوەی پیاو بێ ئەو ئیشەی ناوێ | وەک ماین چەقەڵ هەر کەسە تاوێ |
| ئەوی بە هیوای ڕەجا و بەرتیل بێ | ئەبێ گوێی دایم لە زیلەزیل بێ |
| با وجوود ئێستا عەکسی ئەوەیە | ئەبینین دەوران بۆ یەک شەوەیە |
| دیارە ئەو باخە کە نایەتە بەر | «بریسی یاپار اوبری بۆزەر» |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 472
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|