دلبەرێکی خۆوڵاتی ئێستەکە دڵدارمە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دلبەرێکی خۆوڵاتی ئێستەکە دڵدارمە  (1952) 
by فایق زێوەر
دلبەرێکی خۆوڵاتی ئێستەکە دڵدارمە بۆیە دڵ پڕ سۆزم و جار جار بەدەم هاوارمە
من ئەگەر لەو تەلعەتەی ئیلهامی ڕۆحانیم نەبێ چۆن خەیاڵی فیکری بیکر و کەڵکەڵەی ئەشعارمە
وەی چ عەییارە هەزار مەکری لەژێر سەردا هەیە گاهـ دڵ دز گەهـ بەعیشوە لابەری ئازارمە
چاوی بازی هەر بەچاوبازی خەریکی فیتنەیە لەعلی لێویشی ئەزانم وەک مەیی سەر شارمە
حەز ئەکەم تێر سەیری چاوی کەم بەڵام مورغی دڵم دێتە لەرزە و پێم ئەڵێ هاوار ئەوە شمقاڕمە
نەوڕەس و نەوپێگەیشتوو، دەم بەخەندە، بێ ڕەقیب شەرم ئەکا چونکە یەکەم نازدارەکەی ناو شارمە
زۆر دەمێ بوو وێڵی شۆخێکی وەها بووم سەد شوکر تازە وا دۆزیمەوەمن عاشق و ئەو یارمە
بۆ یەکەمجار ئەو بوو دەرگای مەیکەدەی لێ کردمەوە مەی گوساریی عەشقی هەر لەوساوە پیشە و کارمە
هەر ئەویش بتخانەیی فێرکردم و لای دام لە ڕێ تاکو ئێستاش جوانپەرستی شوهرەیەکی دیارمە
داخی داخان زوو بەجێی هێشتم بەتەنیا مامەوە خەڵکی گۆڕ و من ژیانم جێگە گۆڕەوشارمە
وا بەناچاری و زەبوونی یادی بۆتە دلبەرم شەرتە کردوومە و خەیاڵی دائیما وادارمە

1943/07/01
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse