دلبەرا ئەمڕۆ نیگاهت؛ کاری سەد خەنجەر دەکا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دلبەرا ئەمڕۆ نیگاهت؛ کاری سەد خەنجەر دەکا  (1936) 
by ئەدەب
دلبەرا ئەمڕۆ نیگاهت؛ کاری سەد خەنجەر دەکا یەک بەیەک نێشی موژەت، زەخمی دوو سەد نەشتەر دەکا
نایرەی پشکۆیی کوڵمەت، ڕەونەقی مەجمەر دەبا رایحەی شەوبۆیی توڕەت، لەومەیی عەنبەر دەکا
ئیلتیهابی عیشقی تۆ، ئیمڕۆ لە سینەی ئێمەدا دەستوبردی ئاتەشی سوزان لە نەیشەککەر دەکا
خۆش بەحاڵی خاڵەکەی هیندوو لەسەر گەنجی لەبت کافرێکی دۆزەخیی، سەیری لەبی کەوسەر دەکا
بەندەیی شەهدی لەبی، وەک شەککەری شیرینی تۆ خوسرەوێکە؛ سەڵتەنەت بێ خاتەم و ئەفسەر دەکا
هەر کەسێ مەستی سەبوحی نێرگسی مەخمورتە کەی خەیاڵی جامی سەهبا، یا مەیی خللەر دەکا
چونکە پێت عارە نیشانەی «ناوەک»ی تۆ بین دەمە تیرەکەت: جارێ سەر و جارێ بەعەمدەن بەر دەکا
زوڵفەکەت: جارێ تەناب و جارێ نافەی مشکی ناب ئەلحەق ئەم عەییارە ئەمڕۆ؛ کاری جادووگەر دەکا
بەو خەیاڵەی جارێ بەڵکە بێیە باڵینی ئەدەب گەر لەسەر ئەوڕەنگی جەم بێ، یادی نێو بەستەر ئەکا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse