دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان
Appearance
| دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان | دێتە مێشکم هاژە هاژێ وەک فەوارەی قەڵبەزان |
| جاڕی دا بوڵبوڵ لە گوڵشەن ئەی گروهی عاشقان | سەف بپێکن ڕاوەسن پیاو و ژن و پیر و جوان |
| مەیلی بێداری ئەکا بەختی خەواڵووی کوردەکان | |
| دێتە گوێم دەنگێ بە عەقڵم دەنگی بەزم و شادییە | نەوبەتی کەیف و دەماخ و عەشرەت و ئازادییە |
| بێستوونە کوردستان و ڕەنجی کورد فەرهادییە | مەرجی خەسرەو وا تەواو بوو فکرەکەی بەربادییە |
| قەتڵی سەد شێرو ئەکا شیرینی دایکی کوردستان | |
| وەرنەوە ئەی میللەتی مەزڵووم لە ژێر باری عەدوو | با بچینە مەکتەب و هیچ ڕانەوەستین زووبەزوو |
| وەرگرین عیلم و ئەدەب، ئەخلاق و عەقڵ و ئابڕوو | بۆ توڕەققی هۆزی خۆمان بێینە بەزم و هات و چوو |
| خەڵکی دیش وابوون لە پاشا بوون بە جێی داد و دیوان | |
| شۆری شێعرم وادیارە شۆڕشێ بەرپا ئەکا | دەشتی وشکی شارەزوورم مڵکی ڕەی ڕیسوا ئەکا |
| شۆری کەللەم زاهیدی ڕیش وەک خوری شەیدا ئەکا | هەر بژی شێری وەتەن بێشەی وەتەن ئەحیا ئەکا |
| سەرکەوە لاوی وەتەن تۆش بێرە ڕیز ئەهلی زەمان | |
| هۆزی نووستوو وا دیارە بۆ توڕەققی عازمە | بۆ هەوارگەی تێگەیشتن نییەتی زۆر جازمە |
| گەر یەهوودیش بێ براکەم کەپرە شینەی لازمە | ئەی کچی زیرەک بفامە لابە چەتفە و بازنە |
| دەست بە دەستی کاکی خۆت دە و بێرە خزمەت بۆ گەلان | |
| قانعا سەد موژدە بێ لاوت هەموو هەستان لە خەو | چاوی شۆری و باڵی هەڵکرد داسی تیژ کرد بۆ درەو |
| تێ ئەکۆشێ فەرقی ناخا ڕۆژە یاخۆ نیوەشەو؟ | تەرکی کرد دڵ پیسی و خۆخۆری و ئادابی کەو |
| سەد شوکور وا کوردەواریش هاتە ڕیزی هاوسەران | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|