Jump to content

داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان

From Wikisource
داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308650داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان1941موفتی پێنجوێنی
داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان بگرم و لێی لا نەدەم دێوانە بم شێت و نەزان
هێندە وەحش و سەرسەری بووم هەوڵی زانستم ئەدا نەمئەزانی لێم ئەبێتە دەرد و ناسۆری گران
شەرتە تا ماوم لەمەو لا بیری زانستی نەکەم هێندە کەر بم بێنە سەیرم دەستە دەستە پیر و جوان
چوو لە دەستم گا و کەر بم گێرەکەر بم بارەبەر بێ مەراق و بێ خەفەت بم چش لە کەمبەرگی و لە نان
خۆشترە هێشتا لە سەد خۆراکی خۆشی پڕ خەفەت مێزەر و تەزبیح و کەشکۆڵ و دەف و سواڵ و گەڕان
چوویتە شاری کوێرەوە دەستت لەسەر چاو دابنێ تۆ بە چاوساغی لەناو قەومێکی وا ناتبێ ژیان
تاڵە ژینت زەهرە خۆراکت نەمانت چاترە گەر وەکوو خەڵکی نەسووڕێی تۆش لەگەڵ چەرخ و زەمان
من لە ڕێگای خزمەتا چیم دەس کەوت با پێت بڵێم ناحەزن یەکسەر بە من دەروێش و حەمماڵ و سەپان
ڕێکوپێک نابێ هەتا سەد ساڵ نەبێ قەومێ ئەگەر خوێندن و عیلمی نەبێ توججار و شوان و ئاشەوان
وا لە سایەی جەردەکانی بێ سیلاحی مفتەخۆر
عیلم و زانستی بە جەیشی جە بێ دانێم کە ئەو بیفرۆشێ هەر بە پارە ئاو و خاکی نیشتمان
ئەی وەتەن با پێکەوە بگرین و قوڕ پێوین بە جووت هەردوو بێ قەدرین لە سایەی شێخ و ئاغا و میر و خان
تۆ بەبێ دڵسۆز و من بێ کەس ئەبێ چۆن سەرکەوین با لەژێر پێدا بناڵین بێ پەنا و بێ پشتیوان
سەیری خەڵکی کەن بە عیلم و سنعەت و خوێندن هەموو چوونە سەر ئەرزی هەوا جەولان ئەکەن بۆ ئاسمان
کوردی بێچارە و نەزانیش هەر بە سیحری تێ ئەگا ڕادیۆ و تەییارە و ئاوازی سندووق و قەوان
موفتی خۆ کوشتن لە ڕێی قەومی -- تاکوو بە کەی؟ هێندە سووتاوی لە قەهرا پێت نەما هێز و تەکان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).