خەڵوەتخانە
Appearance
لە خەڵوەتخانەدا هەرگیز خەیاڵی دڵڕوبا ناکەم | بە ڕوتبەی خۆم کە فەردی مێحنەتم کەس ئاشنا ناکەم |
ڕسوومی عیشق نازانی چ هەرزە و ڕەندە پەروانە | لە دوورۆ ڕۆح ئەکەم پێشکەش لە مەجلیس خودنما ناکە |
بە فکری هیچ و پووچم وام تەما بوو دڵ بپارێزم | لەچاوی تۆم کەوێ دڵبەر خەیاڵی بێ بەقا ناکەم |
هەتا جامەی کەفەن نەبڕی کەوای عیززەت لەبەر ناکەی | ئەگەر چی ڕەسمی ئەییامە، کراسی بێ کەوا ناکەم |
هەتا دەستی ئەجەل کۆمەک بە کارم بێ لە دەستی خۆم | لەبۆ دەفعی بەڵا و مێحنەت لە کۆمەک مەرحەبا ناکەم |
چ فەرقێکی نییە لای من گەدایی یاخۆ پاشایی | کە هەردوو هەر ئەمانەت بێ خەیاڵی تەختی شا ناکەم |
چ خۆشە هەڵترووشکانێ لە گۆشەی شاری خامۆشان | کەوابوو ئارەزووی ژیینی جیهانی بێ وەفا ناکەم |
خەیاڵی حۆڕی وا شاری دڵی یەکبارە داگرتم | وەکوو بوڵبوڵ منەتباری گوڵ و سروەی سەبا ناکەم |
بە ڕەحمەت بێ کە ئوستادم شەوێ بۆ تەربیەم فەرمووی | ئەگەر من قانعم ناو بێ چ بێ ئەمری خودا ناکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|