خەنجەر و قانع و زانین
Appearance
| زانین ئەی دوڕڕی تەنیا | ئەی ڕاگیرکەری دنیا |
| تاجی فەخری ئەدیبان | ڕۆشنکەری ڕێی ژیان |
| ئەی ئاڵەتی ئازادی | هۆی ڕەحەتی و دڵشادی |
| زۆر بێ نموونە و تاکی | ڕێنیشاندەری چاکی |
| تراکتۆرت هێنا کار | حەساوە فەلای هەژار |
| بۆ هاتووچۆی شارەوشار | ئوتومۆبیل و قەتار |
| بۆ بانگکردن لە یەکتر | تەلەفون .... |
| بۆ ناوی دەریای بێ پایان | پاپۆرت هێنا مەیدان |
| داری بەری بێ وێنە | بەری تۆ زۆر شیرینە |
| بەڵام گەنجی بێ پایان | زۆرت بۆتە هۆی زیان |
| زەڕیت هێنایە کایە | بۆ کوشتن بوو بە مایە |
| تۆپ و فڕۆکەی جەنگی | دنیای خستە دڵتەنگی |
| چەندە قەسر و تەلاران | تەیاره کردی وێران |
| تانک بۆ کوشتن بنی ئادەم | ئەبارێنێ گوللەی خەم |
| چەندە سوودت بۆمانە | «دە» ئەوەندەت زیانە |
| جوابم بەرۆ ئەی زانین | ئەی گەوهەری پڕ نگین |
| هەر چی باش نییە لەلات | بۆچی ئەیخەیتە وڵات |
| وەرامی زانین | |
| خەنجەر هێندە بزانە | ئامانجی من ژیانە |
| ژیانێکی سەربەستی | نەوەک مەحکوومی و پەستی |
| بەڵێ زەڕڕیم هێنا کار | بۆ پارێزگاری هەژار |
| نەمزانی کاکی زۆردار | بۆ زۆر ئەیخاتە ڕووی کار |
| ئەیکا بە گورزی دەستی | هەژار ئەخاتە پەستی |
| بە بیری من تەیارە | ئەسپابی شارەوشارە |
| بۆ کاسبی و توجارەت | بۆ دیدەن و زیارەت |
| نەک بۆ بارینی بۆمبا | ڕوحی گیتی لەناو با |
| تۆپم هێنایە بەرهەم | بۆ لابردنی خەم |
| کەچی ئێستا ستەمکار | تۆپ دێنێ دەیخاتە کار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|