خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ  (1868) 
by سەی یاقۆ
والیا بواچ دڵ خەمینی کار گەردوون وا دەوێ خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ
چەرخ گایێ پورەزال ئاوارە کا لە شاری بەڵخ عاقبەت جێگەی شوغادیش تیر و تێغ و چا دەوێ
گایێ بۆ رۆستەم وەها سیمورغ تەدبیرێ دەکا بۆ چووی ڕوویینەتەن تیری گەزی پەیدا دەوێ
موختەسەر ڕەنجی زەمان بۆ پیاوە، بۆ ژن خۆ نییە هەرکە پیاوە دایمەن لە میحنەتی دونیا دەوێ
ڕاحەت و ڕەنجی زەمان ئینسان بە دەستی خۆی نییە نیک و بەد هەرچی هەیە لەم چەرخە بێپەڕوا دەوێ
نابرایی شێوەی شێر وەو شوغادە و هەر ئەمە ناوی مەردی ڕۆستەم و دەستانی ئەوبەرجا دەوێ

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse