Jump to content

خەمیی پشتی بەنی ئادەم بە باری ژن نەبوو چی بوو

From Wikisource
خەمیی پشتی بەنی ئادەم بە باری ژن نەبوو چی بوو (1934)
by ناری
309362خەمیی پشتی بەنی ئادەم بە باری ژن نەبوو چی بوو1934ناری
خەمیی پشتی بەنی ئادەم، بە باری ژن نەبوو چی بوو؟ ئەساسی غوربەتی ئادەم، بە باری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر هارووت و مارووتن، لە چاهی زیللەتا جووتن بە فیتنەی چاوی مەستی پڕ خوماری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر قابیل بە قاتڵ بوو، لە حەق بێ مەیل و غافڵ بوو سەبەب گوڵزاری ڕوخساری عوزاری ژن نەبوو چی بوو؟
لە کێوی بێستوونی میحنەتا، فەرهادی بێ مەئوا پەرێشان و پەشێو و داغداری ژن نەبوو چی بوو؟
نەمامی کەوکەبەی شیرین لە وەختی میهری فرزەندی لەسەر باغی گوڵی بۆس و کەناری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر بێژەن موقەیید بوو لە چاهی شاهی تورکانا بە حەلقەی داوی زوڵفی خار و ماری ژن نەبوو چی بوو؟
ئەگەر مەجنوونە، شەیدایە، بە شێتی وێڵی سەحرایە، بە دڵ ڕەنجوور و بێ سەبر و قەراری ژن نەبوو چی بوو؟
لە زیندانی جەفادا، بێ سەفا ما، ماهی کەنعانی بە مەکر و داوی تەزویری بەکاری ژن نەبوو چی بوو؟
مەلا وەک تاقمی شێخ و بەگی داماو و بێچارە! سەرئەفگەندەی چەپۆک و دەردەداری ژن نەبوو چی بوو؟


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.