Jump to content

خەمڵیوە لەسەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە

From Wikisource
خەمڵیوە لەسەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە (1930)
by مستەفا شەوقی
310503خەمڵیوە لەسەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە1930مستەفا شەوقی
خەمڵیوە لەسەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە یا سووریی خوێنە کە بڵێی ڕەنگەکەی ئاڵە
پێش تابشی خورشیدی فەلەک وەختی بەهاران وەک چاوی لە فرمێسکی منە قەترەیی ژاڵە
ئەی بادی سەبا هەستە گوزەر کە بە وەتەندا پەخشان بکە سەر ئەرزی وەتەن بۆنی گوڵاڵە
با بێت و بە تەئسیری فسوونی نەفەسی تۆ وەک خونچە بپشکوێ دەمی ئەو کوردە کە لاڵە
با بێت و سبەینان ئەلەم و دەردی شەوی هیجر بێژێ کە لەوەی پاش خەوی مە، مەحزی وەباڵە
قەهری فەلەک و جەوری ڕەقیب و ستەمی دۆست سەر ناسیەیی پڕ شکەنی کرد بە قەباڵە
چارەت نییە ئەوڕۆکە ئەتۆ دەستەشکاوی بەدمەستییی مەی بوو کە شکا جام و پیاڵە
شەوقی وەرە لەو غوربەتە مایل بە وەتەن بە بێ خاکی وەتەن، عیززەتی تۆ مەحزی خەیاڵە
بەو کاکۆڵی ڕەش ڕەنگە، کە وا بۆزی فیراقە با، ڕام بێ لەبۆت فەزڵ و هونەر چونکە حەڵالە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.