خەمخۆری

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خەمخۆری  (1950) 
by قانع
سەرم ناوێ کە فیزی بە گلەری و سەرداری بنوێنێ دەمم ناوێ کە تیکەی زل زلی تەنهایی بگلێنێ
دەڕەببی کەڕ ببێ گۆیێ نەبیسێ شینی هاوخوێنی خوا ئەو چاوە با کوێر بێ کە چاو بۆ خەڵقی هەڵبێنێ
لچێ خوێنی فەقیری پێ مژن یاڕەببی دابڕزێ زمانێ بەد بڵێ هێندە بماسێ خێوی خنکێنێ
دە بەسراوی کەلەبچەی دەستی زاڵم بۆ نەبێ دەستێ کە ئەو دەستە بەشی بێدەستەڵاتی بگرێ بیڕفێنێ
لە کۆتی حاکما ڕەببی بمێنێ تا دوا عومری قول و قاچێ کە بۆ هاواری خەڵقی سستی بنوێنێ
وەرە بنواڕە کاکم لافی خەمخۆری منی لێدا کەچی بۆ تاکە یەک ئانە سەری سەد وەک من ئەشکێنێ
نەبوو دەستێ لە کوردستانەدا بێ پارە و ئومێد کە پشتی بێ سەر و پێیێ بە دڵسۆزانە بخورێنێ
نظامی عالەمی هێندە بەلاری دێتە پێش چاوم ئەگەر سەد جارە پینەی کەن ئەپچڕێ و تازە نامێنێ
مەگەر دەستی تەبێعەت وەرگەڕی و بیخاتە سەر باری کە ڕیشەی ئەهلی ئەم عەسرە بەدەستی جەور دەربێنێ
لەپاشا دایکی ئەم خاکە کوڕێکی تازە پەیداکا ئەویش تێکۆشێ وەک قانع براکانی بلاوێنێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse