خەفەت دڵمی برژان وەک کەباب
Appearance
| خەفەت دڵمی برژان وەک کەباب | جەرگم لەتلەت بوو وەک گۆشتی قەساب |
| درا لە شیش و برژا بە ئاگر | بۆ مەزەی شەراب ئەول و ئاخر |
| سەبرو تاقەتم لە دڵا نەما | پردی تەحەممول لە سەد لا پسا |
| لە ڕووی سەر زەمین فیعلی ناشیرین | ئەمەندەم دیوە نایەتە نووسین |
| عەرەقخۆر دائیم پیاڵەی مەی بەدەست | بێ پەروا ئەیخوارد ڕووسیای بەدبەخت |
| ناترسێ لە ڕۆژ دیوانی مەحشەر | قەت خۆفی خوای نایەتە نەزەر |
| قەشمەری بە نوێژ، گاڵتە بە ڕۆژوو | ئیستیهزا بە حەج، زەکات و مەولوو |
| عەرەق خواردنی ئەمەند لا جوانە | قاپێکی بە دەس، دووی لە گیرفانە |
| بۆ خۆی زەرەرو بەڵا ئەسێنێ | هەر بە دەستی خۆی دین ئەدۆڕێنێ |
| لە حاڵی مردن گەلێ بێحاڵن | تاڵبی هەواو نەفس و خەیاڵن |
| خوایە تۆ خۆت فعلیان ئەبینی | غەزەبت بۆچی بە جۆش نایەنی |
| لە دونیا لە من عاسیتر نییە | باسی خەڵق ئەکەم خۆم لەبیر نییە |
| مەزڵووم گوناهی خۆم ئەکەم ئیقرار | تەڵەبی عەفوو ئەکەم لە سەتار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|