خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەب

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەب  (1936) 
by ئەدەب
خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەب هەر مەپرسە چۆن نزار و زار و بیمارە ئەدەب
لەو دەمەی مەستی مەیی چەشمی خوماری دڵبەرە قەت مەکەن باوەڕ، بڵێن: یەک لەحزە هوشیارە ئەدەب
شەو بەیادی زوڵفی مشکینی، هەتاکو سوبحدەم بەستەری پڕ عەنبەر و پڕ مشکی تاتارە ئەدەب
چی جەفای باری ملم کرد، وەم نەکرد ئازوردە بێ تا بزانێ تا چ ئەندازە، وەفادارە ئەدەب
شەشپەڕی غەمزەت بەچەندین جێ، لە سینەم کارییە وەم نەکرد کەس پێ بزانێ؛ چۆن بریندارە ئەدەب
ئەی بتی ڕەعنا، لەسەر چی هێندە ئازارم دەکەی! کامەیە جورمی؟ کە موستەوجیب بەئازارە ئەدەب!
هەرچی کردی، عیشقی تۆ کردی، دەگەڵ مە، گەر نە بۆچ؟ بێ سەبەب ڕسوای کووچە و شار و بازاڕە ئەدەب؟
ئاشنایی تۆم بەسە؛ عالەم هەموو بێگانە بێ یار ئەگەر تۆ بی؛ چ باکی یار و ئەغیارە ئەدەب!
تۆ، گوڵی خونچە دەهان، تابوویە زیبی باغی مە شێتییە هەر کەس بڵێ: مایل بەگوڵزارە ئەدەب
وا دەزانی هەر ڕەقیبت، لێمە بێزاریی دەکا! سەد ئەوەندەی وی، لەوی بیللاهی بێزارە ئەدەب
بۆ دەپرسێ پیری مە، ئەمڕۆ لە ئایینی ئەمە زوڵفی تۆ، بۆ خۆی گەواهە، ئەهلی زوننارە ئەدەب
هەر کەسێ وەک من ئەسیری چەنبەری زوڵفت نەبێ کوا دەزانێ دوور بەدوور، چۆنت گرفتارە ئەدەب

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse