خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری
Appearance
| خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری | تێکڕا تێپەڕی بەر و سێبەری |
| درەختی وەفا هەر ئەو چاک ئەکا | داڵدەی سێبەر و بەر بۆ کەس ناکا |
| شێتێک کە سەودای وەفای کەوتەسەر | نایگاتێ هەر وەک شوێن کەوتەی سێبەر |
| «عەنقا» بە خەیاڵ باڵی بۆ ئەکرێ | «وەفا» بە هیواش ڕێی پێ نابڕێ |
| ئەو بووکە کۆنەی کە دنیای ناوە | هێشتا «جیازی» بە کەس نەبڕاوە |
| شەیتان لە خەودا دێتە باخەل پیاو | دنیا بە خەویش ناکەوێتە داو |
| بۆ هەندێ دۆستی بە سەرزارییە | ئەوەی ئەیداتێ دڵ ئازارییە |
| پیاوی دنیایی نەیوتوە ئۆخەی | وەک «هَلْ مِن مَّزِید» هەر بانگ ئەکا دەی |
| تا دوایی لە دوای ئەو بەجێماوە | سووکێ بۆ مێردێ ژنی براوە |
| هاوین کڵاوێک با فڕاندبووی | پەلەیان نەبوو، پاییز کەوتنە دووی |
| منیش کە عومرم ڕۆیی بەسەرچووم | وا شوێن کڵاوی بابردوو کەوتووم |
| واتەیەک لە ناو «سنە» دا باوە | وا «مەلیچک»ێک ها وە حەواوە |
| ڕوو ئەکاتە خەڵک هەروا ڕووبەڕوو | یێژێ کە ئەوەی لە دەست دەرچوو چوو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 726
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|