خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە عەمرم کە لە شەستایە ئەڵێن گەنج و مناڵە
ئەو خوێنە لە سەرچاوەیی چاوم کە لەمەو بەر تک تک ئەتکا ئێستە شکور ئاوی زەڵاڵە
ناحەق نییە گەر شادی مەرگ بم لە سرورا ئەمڕۆکە کە دیم شێوەیی ئەم تازەهەڵاڵە
هەرچەندە لەلای غەیرە نەبێ قیمەت و قەدری لای من بە خوا چەشمەیی هەنگوینی ڕیاڵە
وێنەی ڕەزی هەنگوورە چ شیرینە لە پاشا خۆ دیوتە هەوەڵ چەندە کە ترش و ڕەق و تاڵە
ئەم تازەهەڵاڵە لە نەزەر فیکری ئەدیبان تۆپێکی قەوی جەرگی هەموو قەومی کەماڵە
ضرب المثلە: «سەد قەل و بەردێک کە هەڵاڵەیش بەردێکی سەری ناحەزی هەروەک قەل و داڵە
دوشمن لە هەموو لا وەکوو خەرمانی موکرییان هەرچەندە کە ئامادەیە ئەم بادی ماڵە
بیری بدە ئەی کوردە کە چەن ساڵە لەبەرچی خوێن و شەرەفت لای ئەم و ئەو پاکی حەڵاڵە
خوێناوی شەهیدانە کە ئەڕژێ لە کەژ و کێو وا تێمەگە ئەو سوورە هەموو لالەیی ئاڵە
بخوێنە برا خوێندنە پشت و قووەتی تۆ بێ عیلمییە هەر کەس کە کز و پەست و ڕەجاڵە
هەر کۆمەڵەیەک دوورە لە تەحسیل و لە خوێندن مورغێکی برینداری شەلی بێ پەڕ و باڵە
ئەم عەسرە ئەوی جاهیلە ناچێ بە ڕیاڵێ گەر بابی کەریم خانە وەیا ڕۆستەمی زاڵە
تەنیا بە قسەی فێڵ و درۆ ناگەیە بەرزی عیلم و ئەدەب و سەرفی سەر و سەروەت و ماڵە
عەقڵ و ئەدەب و عیلم و هونەرمەندییە ئاغا پێشەوای خێڵ و گرۆ نەک بە سەر و سووڕەت و ساڵە
شیعری منی بێچارە کە وا بێ سەر و پێیە نەم خوێندووە هەر وەهبی و لێدانی خەیاڵە
پێی پێنەکەنی فەخرە لەلای پیاوی بەقیمەت ئەو عەسکەرە وا چاکەت و پانتۆڵی لە شاڵە
بیزانە شعووری نییە پەتیارە و شێتە ئەو شاعیرە هۆشی کە لەسەر پەرچەم و خاڵە
ئەی کوردە زمانی عەڕەبی و فارسی و تورکی لێی لادە بە ڕەسمی مەدوێ تازە بەتاڵە
ڕەببی نەنەوێ دەستی قەوی کاکی --- ڕزگارت ئەکا کاکە لە گریان و لە ناڵە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse