خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل
Appearance
بۆ قەبرستانی سەید خەلیل
خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل | چیمەنی وەک جنة المأوىٰیە ئاوی سەلسەبیل |
تیا کەبکی دڵ فرین و وا لە ئاهوویی خوتەن | پڕ لە حۆری بێ قوسوور و پڕ لە غەلمانی جەمیل |
تاقمێ شۆخی تیایە چاوی مەستیان دائما | هەر وەکوو نێرگس هەمیشە زار و بیمارە و زەلیل |
سۆسەنی خاڵیان لە ڕوو داناوە بێ عەینی ئەڵیێ | داغی جەرگی لالەیە چی پێ ئەڵێن یشفی العلیل |
دیدە و ئەبڕۆ و خاڵی شین بەسەر ڕوخسارەوە | وەک خەیاتە ڕەش کرابێ نەقشە سەر تەختەی مەنیل |
سوورییی لێویان لە ڕوویانا بڵێم پێت وەک چییە | هەر وەکوو لەعلی یەمەن بکرێتە سەر بەفری قەنیل |
کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامە ماچی لێویان | یا خۆ ئاوی پرتەقاڵ یا شەهدی نابی زەنجەبیل |
چین لە سەر چین چینی پەرچەم یان پەشێو و تێکشکاو | دیدە مەست و شێت و دڵ پێک وەک غەزالی سەر دەلیل |
دێنە جەولانگاهی ناز و وەختی بۆ سەیری دڵان | ڕۆح ئەکەن زامار لە ئاویدا عەقڵ و دڵ ئەگرن بە دیل |
ئەفسەری شۆخی جهانن ئەشرەفی مەحبووبی دەور | مایەیی فەخری پەری هەم بۆ موڵک تاجی ئەکیل |
ڕۆح لە لای پەرواز ئەکا لە سەردا دەر ئەچێ | کەرەمێ بێتە نیگاهی ئەو مەقامە جبرەئیل |
کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامی ماچی لێویان | یا خۆ ئاوی پرتەقاڵە یا شەهدی نابی زەنجەبیل |
ئەو دەمەی بیتە ئەناز و جلوە و عشوە و نیگا | مینە حۆری بێتە ناویان زۆر و تانە و مونفەعیل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|