خۆشەویستیی وڵات
Appearance
| ئەمە مەعلوومە: مەحبووبیی وەتەن باعیس بە ئیمانە | نەکا باوەڕ یەکێ، قەولی حەبیبی ڕەببی ڕەحمانە |
| کەوێک هێلانەی ئەمساڵی لە بن بەردێکا دانابێ | لە گەرمیانۆ بە دڵخۆشی دیسان دێتۆ بۆ ئەو لانە |
| ئەمن مەمنوونی پیاوێکم بە فارسی پێی وتم ڕۆژێ | ........................................................ |
| شەوێ مەجنوون بە لەیلای وت: لەبەرچی پەڵپم پێ ئەگری؟ | وتی: من تێکەڵی خەڵقم، ئەتۆش جێگەت بیابانە |
| ئەبینی شوان کە ئێواران لە هەردۆ دێتەوە بۆ ماڵ | بە ئیسراحەت ئەڵێی هەر خۆی وەزیرە یاخۆ لوقمانە |
| چ لازم من بەیاناتی وەتەن کەم بۆ سەفی کوردان | هەموو کەس خۆی ئەزانێ: کوردسان وەک قەسری ڕیزوانە |
| بەدینم قانعا عەیبت نییە، بێ نەقس و بێ سووچی | زەمانە دەک خەجاڵەت بێ، کە قانع وا پەرێشانە! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|