خۆزگە وەک خەڵکی منیش بەجارێ
Appearance
خۆزگە وەک خەڵکی منیش بەجارێ | دینارم ئەبوو پێنج شەش هەزارێ |
نەم ئەدا بە حەج نەم ئەدا بە ژن | سێ چوارێ بێنم بۆ ڕابواردن |
لاحيا في الدين بۆ تاقە پیاوێ | ژنێکی بەسە و سێ چواری ناوێ |
نە خەرجم ئەکرد بۆ ئەسپ و بڕناو | نە زیافەت کردن بۆ شۆرەت و ناو |
نەم ئەدا بە دێ و ئاو و ئیجارە | هەزار پیاوم بێ بە زۆری پارە |
نە قەسر و خانووی نەخشین و ڕەنگین | هەر خۆم حساب بم لە ڕووی سەرزەمین |
بیاندەم بە کرێ بە پیاوی ناودار | خۆم بم بە حەیتە و ڕەئیسی ناوشار |
نە عەرەق خواردن مەزەی ڕەنگاوڕەنگ | گاهێ شەرەنگێز گاهـ مات و بێ دەنگ |
ئەمدا بە بەرد و کەرەسەی ڕەنگین | پردێکم ئەکرد لە ڕێگەی پێنجوین |
تا ئاخر زەمان بۆ دنیای ڕووناک | شۆرەت و ناوم نەئەچوە ژێر خاک |
ئەگەر ئارەزووم ڕەزای خوا بێ | سێ حەجیش زەحمەت، خێری وەها بێ |
کچی دێهاتی کێلوو و نزارە | بۆ ماست فرۆشتن دێن بۆ ئەم شارە |
کراسی چیتی دڕاو لە بەردا | ئەدەن لەم چەمە باران لە سەردا |
وەختێ بە وردی تێیان ئەفکرم | دڵم دێتە کوڵ نزیکە بمرم |
ڕێبواری تریش هەزاران هەژار | بە ڕۆژ و بە شەو لە دێهات و شار |
دەردی ئەم چەمە و سەرما ئەنۆشن | پارەدار هەموو چاویان ئەپۆشن |
داخی بە جەرگم بۆ پیاوی پێشوو | پرد و ڕێگایان ئەکرد بە تێشوو |
یەزدانپەرست بوون بێ ڕیا و نیشان | ساف و بێ فیز و شیرین موسوڵمان |
هەرچیان ئەکرد هەر بۆ خوا بوو | دوژمن لەلایان نەفس و هەوا بوو |
ئەم دەورە ئەمڕۆ بۆچ وا شێواوە | دین و ژیانمان زۆر ناتەواوە |
هەرچەندە کە خۆم کوردم درشتم | وەختێ کە پارەی زۆر هاتە مشتم |
حەجی پێ ئەکەم ژن ئەکەم بە سێ | بە کوێری چاوی بەر و دراوسێ |
موفتی بەسیەتی چەناگەبازی | بەم بێکەسییە بە کێ ئەنازی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|