Jump to content

خۆزگە ئەمزانی عەدالەت ڕەنگ و ڕوخساری چییە

From Wikisource
خۆزگە ئەمزانی عەدالەت ڕەنگ و ڕوخساری چییە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308663خۆزگە ئەمزانی عەدالەت ڕەنگ و ڕوخساری چییە1941موفتی پێنجوێنی
خۆزگە ئەمزانی عەدالەت ڕەنگ و ڕوخساری چییە بەرگە خۆراکە وەیا دار و درەخت و سەوزییە
سێوە هەنجیرە وەیا دارێکە ڕەنگی وەک بییە شێرە یا گورگە وەیا بازە یاخوود تووتییە
من ئەبێ لێی بێ خەبەر بم یا لە ئەسڵا هەر نییە
وەک عەدالەت باسی ویژدانیش ئەکەن مەئموورەکان خۆ لەوەش حاڵی نەبووم قەستەم بە زاتی لامەکان
هەر وەکوو عەنقایە هەردوو ئیسمی بێ جسم و نیشان ڕەنگە یا جن بێ وەیا دێو و پەری بن بێ گومان
عەدلی چی و ویژدانی چی چاوبەستی لات و برسییە
خۆشی خۆشی بۆ فەقیر و بێنەوا ئیش دانرا ڕزقی میللەت کەوتە تەموین و ڕەزالەت لابرا
مەخزەنی مستەورەدە ئەمباری گەورە پڕ کرا پاکی بەش کەین بێ ئەوەی فەرقی ببێ هەروەک برا
ئاخری بۆ حاجی و ئەربابی مێز و کورسییە
بێینە سەیری بایع و بەش کردنی کووتاڵ و چا نومرە ئەوەڵ بۆ ئەفەندی باقیاتی هەرچی ما
چاکەکەی بۆ دەوڵەمەند و چی تری ما بۆ گەدا کامە ویژدان و عەدالەت پێم بڵێن ئێوە و خوا
گەر درۆی تێکەڵ نەبێ ئەمڕۆژە نەفسی نەفسییە
چی ئەزانم شەرتە بیڵێم کاکە گەر بیشمکوژی چون شەهیدە بیکوژن هەرکەس لە ڕێگەی ناوبژی
بۆ چی من نەمدی فەقیرێ بێتە بایع پێی بژی دەوڵەمەند تا کەی ئەبێ تۆ خوێنی خەڵکی هەڵمژی
خواردنی ئەم خوێنە لای تۆ کاڵەکە یا شووتییە
ڕەنگە تێک چووبێ بە جارێ ڕەحم و ئینسافی بەشەر یا فیراری کردبێ لای ئێمە دەرچووبێتە دەر
یا خەرافاتێکە بۆ قەومی نەزانی قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی هیچنەزان و هیچنەفام و بێ خەبەر
یا ئەگەر بووبێ و نەمابێ بەختی چەوتی موفتییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).