خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتە
Appearance
خۆزگە ئەمزانی دڵی من بۆ چی وا حەیرانتە | هەر وەکوو پەروانە دەوری شەمعی ڕووی جانانتە |
دڵ بە دڵ بۆ ڕابەرت ئیختیاری پێ نەما | دائیمەن فەرمانبەری فەرمانبەری فەرمانتە |
فکری وا بوو بۆ ڕەقیب دەستی لە ئێمە هەڵگرێ | ئەی دەخیلت بم نەکەی دەستی من و دامانتە |
مەزرەعەی دڵ دەردی بێ ئاوی ئەکێشێ بۆ خوا | دەستوبردێ چاوەڕوانی قەترەیە بارانتە |
دوا ئەوەی سینەم برینی کۆن سەری هەڵدایەوە | تێگەییشتم زەخمی نووکی تیرەکەی موژگانتە |
هاژەیی فرمێسکی دوو چاوم بەکرەجۆی گرتۆتە بەر | غەیر لە دووری تۆیە بۆیە وا بەکوڵ گریانتە |
جەژنی قوربانە بەقوربان نۆبەتی قوربانییە | بۆ تۆ قوربانی بەقوربان گیانی من قوربانتە |
تۆ لە کوێ ڕیزەسواری نەوجەوانانت لە کوێ؟ | تازە بەم عومرە نیازی عەرزەیی مەیدانتە! |
بەم هەموو دەرد و غەمە کەوتوویتە حاڵی هەمهەمە | تازە بێچارە نیازی بەزمی مەیخۆرانتە؟ |
دڵ لە دووریت شەو ئەسووتێ وەک فەنەر تاکو سەحەر | غەیر لە هیجرت شەوچراغی مەجلیسی دیوانتە |
تافی جوانی چوو نەما کەوتوویتە حاڵی غەڕغەڕە | وا ئەزانم ئینتیزاری قەبرەکەی سەیوانتە |
گردی سەیوان حورمەتی میوانەکانت ڕاگرە | پەنج و دوو ڕۆژێکی تر وا عارفیش میوانتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|