خۆزگە ئەمزانی ئەم ڕەشەبایە (II)
Appearance
| خۆزگە ئەمزانی ئەم ڕەشەبایە | کە هاوینان دێت بۆچ وا گەرمایە |
| کەچی زستانان کە ئەلرفێنێ | هێند بە تەوژمە گا ئەفڕێنێ |
| های شەماڵ خۆت و شەماڵت بژین | فێنکیی دڵە شنەت بە هاوین |
| شەماڵ خەرمانی پێ بە شەن ئەکرێ | ڕەشەبا کەڵکی کام ئیشمان ئەگرێ |
| تۆزی ڕەشەبا چاوی کوێر کردین | شەو لە سەربانا ئابڕووی بردین |
| بە هەموو بایەک ئەلەرێینەوە | بە هۆرتە و بەڕە ئەگەڕێینەوە |
| ئەم گێرە و کێشە لە بێ کارییە | ماڵە و ماڵ گەڕان لە ناچارییە |
| ئەوی ئیشێکی بۆ خۆی پێکهانی | نایپەرژێتە سەر واتەی دیوانی |
| ئەوی لە ژن و ماڵی مەمنوونە | چی لە قومارە و ئەم توونا و توونە |
| ئەوی بۆ قومار ئەچێتە جێیان | شەو ئەباتەسەر تا بەری بەیان |
| دیارە دەربەستی ماڵ و حاڵ نییە | شەیتانیش لەدوا هی وا شەقییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 927
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|