خۆزگەم بەوانەی کە لە هیچ ناگەن
Appearance
خۆزگەم بەوانەی کە لە هیچ ناگەن | لە «دارالعلم» و «حقوق» پێناگەن |
زنجیری خیرەد ناخەنە ئەستۆ | هەرچی هات ئەڵێن: لێخوڕە، بڕۆ |
خواردنی بێ خەم، خەوی بێ پرخە | گلەیی نییە لەم دەوروچەرخە |
خوایش زۆرتر ئەوان ئەدۆزێتەوە | بە دڵی ئەوان ئەبزوێتەوە |
بە شانسێکی وا ئەیبا بەڕێوە | نازانێ پارە بکاتە کوێوە |
سا ئازای بڵێ: ئەمە بۆچ وایە؟ | ئەبینی شەق و زللەی چەند تیایە |
خوا بە «لا یُسْاَل» وا دەمی بەستووین | پەکی دووان و پرسینی خستووین |
کەوابوو وەکوو وتمان، نازانم | بێ دەردیسەری، ڕەحەتی گیانم |
لەم دنیایەدا مەچۆرە کۆڕێ | بۆ خۆت هەڵاژێ، ڕەحەت لە گۆڕێ |
زاتەن نەتیجەی دنیا ئەمەیە | هیچ کەس نازانێ ژینی تا کەیە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 772
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|