خۆزگە، خۆزگەی «قانع»
Appearance
| خۆزگە من ڕۆژێک ئەبووم بە مەئموور | ئەهاتن بۆ لام نزیک تا لە دوور |
| ئیشیان پێم ئەبوو لە چاک و خراپ | ڕام ئەکێشانە پای حەق و حساب |
| ئاخۆ ناوچاوم لە کەس گرژ ئەکرد؟ | دەستی تەماعم بۆ هیچ کەس ئەبرد؟ |
| یا ئەموت ئەمە هەژاری هۆزە | لەمن زیاتر دڵسۆزی کۆزە |
| بەهۆی چوار واوە منیش پیاوم | دانیشتووی کورسی و خاوەنی ناوم؟ |
| هەژاری خۆمە با نەیفەوتێنم | بە خوت و خۆڕایی دڵی نەشکێنم |
| ئەر ئیش کەین بۆ یەک گەورە تا بچووک | ئەگەینە هەوار زۆر بە سەهل و سووک |
| *** | |
| خۆزگە (٢) | |
| خۆزگە من حاجی یا توججار ئەبووم | ئاشنای لادێ و ئەهلی شار ئەبووم |
| کوتاڵ و چایی و شەکر بەفەردە | ئەفرۆشت بە خەڵک بە حوقە و بەردە |
| ئاخۆ حوقەکەم قورس ئەبوو یا سووک؟ | تەنەکەی دەغڵم گەورە یا بچووک؟ |
| میترم ڕووسووری لا یەزدان ئەبوو؟ | ئایەرەم تەواو یا نوقسان ئەبوو؟ |
| ئەگەر هەژاری باوەڕی بوو پێم | چیتم پێ ئەدا بە نرخی کرێم؟ |
| ئەموت بەو مەکە کە چوومە ناوی | نەمخەڵەتانووی چاکم پێداوی؟ |
| قەسەم بەو قوفڵەی دەسم پێ گرتوە | ماڵی هیچ کەسم بە فێڵ نەبردوە |
| یا ئەموت ئەمە هاوخوێنی خۆمە | ئەگەر پینەچی یاوەکوو دۆمە؟ |
| هەردوو هاو زمان، هەردوو هاودینین | هەردوو زایندەی یەک سەرزەمینین |
| با نەیخڵەتێنم کۆنە بە تازە | قازانجیش خۆشە بەڵام ئەندازە |
| *** | |
| خۆزگە (٣) | |
| ئاخ تەبیب ئەبووم لە خەستەخانە | ئەهاتن بۆ لام خوێش و بێگانە |
| بۆ وردبوونەوەی نەخۆشی هەژار | چەندم وەرئەگرت درهەم و دینار |
| ئەموت بە «تا» دار دەخیل «ئیسقا» تە | فریای خۆت کەوە ڕۆژی نەجاتە؟ |
| یا ئەموت ئەمە بەبێ پارەیە | گیرۆدەی زاڵم زۆر بێچارەیە؟ |
| چاک وایە کەمن دەرمانی بکەم | هەتا پێم ئەکرێ هەوڵی بۆ بدەم |
| چون مردنی ئەو مردنی منە | گورزی تەنگانە چەنگی دوژمنە |
| بەبۆنەی چواری وەهاوە پیاوم | ئەگەر ئەو نەبێ کەی خاوەن ناوم؟ |
| *** | |
| خۆزگە (٤) | |
| خۆزگە من ئاغای خاوەن دێ ئەبووم | خاوەن دەسەڵات شوێن و جێ ئەبووم |
| ئاخۆ هەژارم ئەبردە بێگار | یا ڕۆژ نە ڕۆژێک ئەمکێشایە دار؟ |
| ئەموت بانگی کەن ئەو تولە بابە | ئیش و فرمانی بۆچی خراپە؟ |
| پارەم وەرئەگرت بەهۆی ئاغانە | کاتی ژن هێنان ڕەسمی سوورانە |
| یا ئەموت ئەمە پایەی دەوڵەتە | خەزێنەی من و بازووی میللەتە؟ |
| ئەو بنکی دارە من لقی دارم | ئەگەر ئەو ببڕن من سەرەوخوارم |
| ئەو بەهاوینا غیرەت ئەنوێنێ | تک تک ئارەقی ناوچاو ئەڕژێنێ |
| نان پەیدا ئەکا بۆ دیوەخانم | ڕۆن کۆ ئەکاتۆ بۆ سفرە و خوانم |
| با خۆشم لە بۆی تەواوی نەکەم | بەردی داماوی لە ئەژنۆ نەدەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|