خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی
Appearance
خودا ڕەحمێ بە حاڵم یار ئەوا بردی بە دڵمایی | لە سەر هۆش و لە تەن تاقەت، لە دڵ سەبر و شەکیبایی |
لە لایێ ئارەزووی وەسڵ و لە لایێ دڵشکستی یار | گوریس ناگا بە یەک لا چۆن ئەگا گەر بێ بە دوولایی |
نە لەو جێگەی غەریبیم دێ تەسەلا و نە وەتەن ئارام | چ چارەی دیکە شک نابەم بە غەیری شێت و شەیدایی |
کە هەرچیەکم بەسەرهات لەو وەفای دڵ بوو جەفایی یار | لە بەینی هەردوو لاوە خوێنەکەم وا چوو بە خۆڕایی |
دەزانی بۆچی گۆشەی بێکەسیم گرتووە لەدووری یار | خەیاڵی ئەو ڕەفیقەی بوو دڵی ڕیسوا لە تەنهایی |
ئەلا ئەی دۆستانم داستانی دڵ تەواو نابێ | مەگەر ڕۆژی جەزا بێتن لە خزمەت شاهی مەولایی |
هەوایی لەیلەکەی بێمەیلەیە دڵ والەیە سافی | سیاخانەی دەروونە شۆڕشی مەجنوونی سەحرایی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|