خودا هاوارە ئەمشەو دولبەرم لێ دابڕا چی بکەم
Appearance
خودا هاوارە ئەمشەو دولبەرم لێ دابڕا چی بکەم؟ | شەرارەی ئاگری دووری لە سینەم هەڵگڕا چی بکەم؟ |
لەبەر دەرد و غەمی یارم نەخۆش و خانە بێزارم | وەکوو مەجنوون دڵم بۆ چۆڵ و سەحرا هەڵخڕا چی بکەم؟ |
خودا ڕۆژی ئەجەل گریان و قوڕ پێوانی پێ بەخشیم | بە ئەمری حەق وجوودم هەڵنەکێشم لە قوڕا چی بکەم؟ |
قەڵەم ڕۆژی ئەجەل بۆ ئێمە هەر دەرد و غەمی نووسی | هەموو ڕۆژ گەر نەناڵێنم لە ناو خاک و قوڕا چی بکەم؟ |
قسەی بێ فائیدە و بێ جێ، زەروورەت پێم نەکا نایکەم | ئەگەر گریە و فوغان ناکەم کە ئارامم بڕا چی بکەم؟ |
هەموو عالەم بە بەرگی جەژنەوە سەرمەست و خۆشحاڵە | ئەگەر قانع نەبم سابیر لە نێو بەرگی شڕا چی بکەم؟ |
نەگەییە دامەنی حوسنی هەناسەی سابیری یاران | لە دونیادا بە بەدناوی کە من زەنگم زڕا چی بکەم؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|