خوا کە گیانی پاک ئەبەشێتەوە
Appearance
خوا کە گیانی پاک ئەبەشێتەوە | هەندێکیان دوای مەرگ ئەدرەوشێتەوە |
لە بارەگای خوا، لە ڕووی زەمین دا | لە ڕۆژهەڵات و لە خۆرنشین دا |
ئەڕوا و ئەگەڕێ و زۆرتر لە خەوا | خۆی نیشان ئەدا لە پەردەی شەوا |
ئەگاتە فریای کەس و کاری خۆی | ئەبێتە چرای ڕێی ڕزگاری بۆی |
هەندێ گیانی تر پێیان ئەڵێن: پیس | ئەکەونە لەشی بەدکاری نەگریس |
بە هەر چوارلا دا ئەکەونە «جووتە» | کردەیان لەگەڵ شەیتانا جووتە |
«تیکە» لە دەمی بێ دەست دەفڕێنن | هومای ئاسایش هەڵدەفڕێنن |
تا دەستیان ئەڕوا کۆ ئەکەنەوە | لە خودا و بەندە «کۆ» ناکەنەوە |
لە پڕ ئەبینی کە بەلادا هات | هیچ کەس نازانێ، پارە چی لێهات |
لەگەڵی ناچێ بۆ «گۆڕ» و کونی | ئەبڕێ بە مێردە تازەکەی ژنی |
یا ڕۆژێ ئاهی جەرگێکی کون کون | پەلی ئەبەستێ و ئەیاخنێتە «کون» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 796
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|