خوا کە شەو دێنێ ڕۆژ ئەباتەوە
Appearance
| خوا کە شەو دێنێ ڕۆژ ئەباتەوە | پەردەی تاریکی دائەداتەوە |
| مەبەستی وایە کە بۆ بەیانی | ڕۆژت لێبووەوە قەدری بزانی |
| هەندێ بە تینێ یاخۆ بە قینێ | شەمشەمەکوێرەن چاویان نابینێ |
| هەندێ وەک چاوی نەشۆراو پیسن | خەرجی شیاکە و کوتانی لیسن |
| هەر قینت هەڵسێ و فنجان بشکێنی | بۆ پیاڵەیەکی چا دادەمێنی |
| خۆ دڵ شکاندن لەوە خراپتر | ڕۆژێ ئەتکوتن وەک جاوی گازر |
| خۆزگە پیاویش وەک شەراب بوایە | بە کۆنی نەشئەی زیاتر بدایە |
| کەچی من کۆن بووم بووم بە سەرەویر | پیم ئەڵێن: «اخرج یا زوج الکبیر» |
| ساڵە و ساڵ زەوی نوێ ئەبێتەوە | گژ و گیای لەگەڵ ئەبووژێتەوە |
| کە زستان ڕۆیی ئیتر نەورۆزە | بولبول لە عەشقی گوڵدا بە سۆزە |
| بەشی دوو ساڵمان لە نەورۆز دایە | یاڵڵا کوڕوکاڵ سا وەرنە کایە |
| موحەرڕەم شینە و سەفەر داوایە | هەر ڕەمەزانە جەژنی لە دوایە |
| خوا قەدری «قەدر»ی خستە ڕەمەزان | وەک کوردە نەیکەن بە خواستی ژنان |
| با مانگێ چاوی شەیتانمان کوێر بێ | لەناو خۆمان دا پیشەمان خێر بێ |
| ئەگینە تەوری «نادر ئاوێنە» | بۆ گۆشت بە «خەلە» حەقەوەسێنە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 558 و 161
1939/03/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|