خوا هەبوو
Appearance
خوا هەبوو لە کۆنا هەر هەبوو | بێجگە لەخوا کەسی تر نەبوو |
هەرچی کە هەیە خوا پەیدای کرد | دا خۆی بناسن بۆیە ئاوای کرد |
ئاسمان و زەوی پەیداکرد | گیانلەبەرو درەختیشی کرد |
لەپاش ئەمانە لە خاکی زەوی | ئادەمی پەیداکرد تەنها، بێ وەوی |
کە دی لایەکی وا هەڵزەپیوە | ئەم لاکەی تری بۆخۆی تەپیوە |
لا هەڵزەپیوەی هەر بەرزەوە بوو | کاتێکی زانی زۆر گرژەوە بوو |
لێی جیاوەبوو وەکو خۆی لێهات | خۆی نێربوو ئەویش وەکو مێی لێهات |
بوونە مێرد و ژن هەردوو یەکیان گرت | بۆ جەنناتولعەدن ڕێیان لەبەرگرت |
لە بەهەشت دەگەڕان بەکەیف و خۆشی | میوەیان ئەخوارد مەییان ئەنۆشی |
لە هەنگوین و شیر لە ئاوی کەوسەر | شەراب و قۆنیاخ وەک میسک و عەنبەر |
بۆ ژیانی هەموو پەڕەندیێکی | دەهاتە پێشێ بۆ تیکەیێکی |
ئادەم لە بەهەشت کە هاتەخوارێ | گەیشتە دونیا کردی هاوارێ |
کە دی زەوی بەدار و بەردی ڕەق | نزیک بوو لە قینا دڵی بکا تەق |
ئەمەی بەسەرهات لەبەردەمی بوو | لە ژووری دەمی پشتی چەمی بوو |
شێوابوو عەقڵی وەک ئاو ئەلەرزی | هاواری ئەکرد بەدەنگی بەرزی |
دەمم بوو ئەمەی بەسەرم هێنا | بەهەشت بوو جێگەم ئەو دەرمی هێنا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|