خوا فریشتەی وا سروشت پێداوە
Appearance
| خوا فریشتەی وا سروشت پێداوە | نیوەی لە ئاگر نیوەی لە ئاوە |
| زۆری وا هەیە کە باوەڕ ناکا | من لەمە ئەدوێم لەگەڵ پیاوچاکا |
| ڕۆژێ کابرای جاف کە پێی پەتی بوو | دڕکێکی لە بن پێ هەڵچەقیبوو |
| هاوڕێکەی گەییە فریای دەست و برد | دڕکی دەرکێشا و لە پێی دەرهاورد |
| پرسی ئا برا! توخوا پێم بێژە | ئەم دڕکە بەچی ئەمەندە تیژە؟ |
| وتی: بێفەڕ تۆ شێتی و گێژووێژ | کە خوا فەرمووی تێژ گشتی بووگە تێژ |
| چەند خۆشە ئینسان باوەڕی وابێ | بێ ڕەنگاندنەوە خوای لە لا خوا بێ |
| بەڵێ خوا هەندێ پیاو درووست ئەکا | کە بە چاووڕاو «بسمارق» پەست ئەکا |
| خۆی وا ئەداتە قەڵەم وەک کوێخا | کە شوێنی کەوتن میللەت سەرئەخا |
| تا هەندێ لاوی خوێن گەرم هەڵدەستن | بۆ فیداکاری کۆمەڵ ئەبەستن |
| هەر ئەمەندەیە تا ئەو دێتە ناو | ئیتر کار تەواو ئێلیش بەش خوراو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 906
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|