Jump to content

خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو

From Wikisource
خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو (1950)
by پیرەمێرد
305358خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو1950پیرەمێرد
خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو کەچی کڵاوی کردوە بۆ بەڕوو
چێشتت بۆ ناکوڵێ بە بێ ئاگرێ خورمایش موتوربە نەکرێ ناگرێ
دیجلە ئەم هەموو خەلیقەی دیوە لە لەنجەو لاری خۆی نەنەخشیوە
هەر کەلوێ بەردێ لە تاقی کیسرا ئایەتێکە بۆ «لَیلَةُالاَسرا»
بە زۆری پەنجەی عەشقێکی خایەن شیرینی ئەرمەن کەوتە مەدایەن
بێستوون بە عەشق لە بن کەنراوە شۆرەتی شۆری بۆ فەرهاد ماوە
ئەڵێن: فەرهادیش کوردە بەجێیە ڕەنجەڕۆی وەک ئەو کورد نەبێ کێیە؟!
ئەفسانەی سەودا نەما بەسەرچوو ئێستا «جیازیی» کچ ئەدا بە شوو
خزمەتی وەتەن گوزەشتەی پارە هەموو بۆ پارە ئەبین بە پارە
هاوار لیرەی زەرد زرینگەی خۆشە کە هاتە بەرگوێ خودگیری بۆشە
دەوران دەورانە وەک بابی بابی مەبعووسی بووە بە نوقڵی بابی
جووجەڵە دەندووک لە هێلکە ئەدا دووپشک بە بێ قین پێتەوە ئەدا

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 441


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).