خوا شەو و ڕۆژی داناوە بۆمان
Appearance
خوا شەو و ڕۆژی داناوە بۆمان | لەوحەی عیبرەتن بۆ ئەهلی جیهان |
جارێ لە پێشدا دەرسن بۆ ژیان | یەعنی کە تاسەر نامێنێ ئینسان |
دووەم تاریکی و ڕووناکیش وایە | کە خۆشی و تاڵی وا دوابەدوایە |
دوای تاریکی شەو ڕۆژ کە دێتەوە | بۆیە کە قەدری بگیرێتەوە |
ئەگەر هەمیشە هەر ڕۆژ دیار بێ | وای لێ دێ ئیتر خەڵک لێی بێزار بێ |
خۆ ئەگەر تا سەر تاریکەشەو بێ | ئەوسایە ئەبێ پێشەمان خەو بێ |
کەواتە خوا خۆی باشی داناوە | ئەندازەی ڕۆژ و شەومان تەواوە |
ئەو بۆ نوستن و ڕۆژ بۆ ئیش و کار | ئێستا شەو بووە بە ڕۆژ، بۆ قومار |
لای خوداپێداو بە شەو بێداری | لەولا پێ لە داو بە دوای یاری |
هەردوولایێکیش لە لایان خۆشە | بەڵام قومارکەر مادەیان بۆشە |
هەندێ ڕەحمانی، هەندێ شەیتانی | شەیتان خۆی تێکەوت، دوایی نەهانی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 960
1949/03/31
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|