خوا بۆیە ئێمەی ناردە سەرزەمین
Appearance
| خوا بۆیە ئێمەی ناردە سەرزەمین | دوژمنی یەک بین بە شەڕ و بە قین |
| نابێ ئادەمیزاد بە شەڕ نەبێ | بێ شەڕ بێ، ئەبێ هەر بەشەر نەبێ |
| ئەوانەی ئەڵێن: حەز لە شەر ناکەین | دیموکراتین و مائیل بە چاکەین |
| هەموو سەرکردەی شەڕی ڕابردوون | لە ژێر پاڵتۆوە تیغ لە یەک ئەسوون |
| ئەو ئەمریکایەی ئەیگوت «مون زەتۆ» | دونیای شڵەقاند هەر وەک مەشکەی دۆ |
| ئەویتریشیان وا سەر بەرد ئەگرێ | سەد خاڵۆ خاڵۆ کەڵکێ ناگرێ |
| ئەمی تریشیان لێمان تۆراوە | لابەلا بە قین لەولا وەستاوە |
| ئێمە وا چاکە ببینە سەیرکەر | لەسەر گردێ بین لە لەشکەر بەدەر |
| لای موعاوییە شیرینی بخۆین | بۆ نوێژ دوای نەوەی عەلی بکەوین |
| بەڵام شیرینی شەکری تیا نەبێ | وا چاکە «چا»کەیش نیوەی «گیا» نەبێ |
| هەی هوو ئەمانە خەیاڵ پڵاوە | ئێمە و خۆشبەختی ڕەتمان بڵاوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 848
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|