خوا ئەو زاڵمە بگرێ دوچاری مەرحەلەی کردم
Appearance
خوا ئەو زاڵمە بگرێ دوچاری مەرحەلەی کردم | لە جوملەی ساڵحانا بووم و بەناحەق چۆن تەرەی کردم |
لەدیوانی جەزادا، با گوناهی من لە ئەستۆی بێ | کە چاوی مەستی بوو، مەستی سوراحی و جامی مەی کردم |
دەمێ بوو گۆشەی خەڵوەت مەقامی جێنشینم بوو | لەجێی کونجی عیبادەت وا دووچاری ساز و نەی کردم |
لە موددەی عومری خۆم هەرچەندە حەرفێکم نەزانیبوو | وەلی ئایەی سەری گۆنای بوو فێری ئەلف و بێی کردم |
غەم و عەشق و فیراق و بێوەفاییی یاری ناهەموار | کە شێوەی ئەرغەوانی ڕووم، بە زەردی ڕەنگی بەی کردم |
دەمێ بوو پاسەوانی میوەی باغی جەمالی بووم | شوکور پێکهات دڵم ئەمجارە هاتوو و نۆبەرەی کردم |
جوانی چوو، بەسەر چوو عەشقبازی و لافی دڵداری | کە چی تازە تەمەننای وادەی ئیمڕۆ و سوبەی کردم |
مەقامی عەیش، بارانی بەهاری سەبزی و خوڕڕەم بوو | کە چی بەختی منیش وا هات حەواڵەی فەسڵی دەی کردم |
لە کونجی خەڵوەتا بێ غائیلە شاهانە ڕام ئەبوارد | خودایا ئەو کەسە بگرێ دووچاری ئای و وەی کردم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|