خوا «قەومی نووحی» لە ئاوا خنکاند
Appearance
خوا «قەومی نووحی» لە ئاوا خنکاند | «قەومی عاد»یشی بە با هەڵفڕاند |
«شەداد» و قەومی ساڵحی شەقی | بە نەعرەی مەلەک زراویان تەقی |
ئێمەیش وا لە ژێر بەفرا ڕەق هەڵدێین | نازانین لە دەست غەزەب چۆن هەڵدێین |
خۆ «بەغدا»یش دیارە لە ئاو ناترسێ | دەورێکە هیچ کەس لە کەس ناپرسێ |
دەوڵەمەند گەمێی لە ناو ئاوایە | لە هەژاری چی؟ دنیا ئاوایە! |
«سَآوِی إِلَی جَبَلٍ یَعْصِمُنِی» | هەر ئەوەندە بوو، تا گەییە تینی |
ئێستا لە بەفرا کەوتووینە هاوار | خوا دێنینە یاد ئەویش بە ناچار |
کە بەهار هات و تێپەڕی زستان | نە بامان دیوە و نە بەفر و باران |
دیارە کە مایەی ئینسان، نیسیانە | لە ڕێی خوا لادان تەفرەی شەیتانە |
نازانین دنیا بۆ کەس نامێنێ | «عیزرائیل» لە پڕ گیانمان ئەسێنێ |
هیچیشمان لەگەڵ خۆمان بۆ نابرێ | دەوڵەت بە مێردی تازەی ژن ئەبڕێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 998
1950/02/16
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|