خواناسی (قانع)
Appearance
| ئەی خۆت بە تاق و تەنها، بێ شوبهە و میسالی! | دووری لە فیکری فکرەت، بێبەش لە هەر خەیاڵی |
| زەڕڕاتی کەونی عالەم، یەک زەڕڕە «سادراتت» | بوون و نەبوون لە تۆیە، تۆ ساحەبی جەلالی |
| بۆ عیشقی هیچ و پووچی وەک من ڕەقیبی، ئەمما | بۆ عیشقی وەحدەتی خۆت، سەرمایەیی ویساڵی |
| حارس لە فکری تۆدا بێسوودە کۆششی ئەو | بەهانەیە تەجەددود ........... کەماڵی |
| پووچەڵ بوو فکری تووسی، ............ فاعلی | .................................................. |
| هەوا ئەگەر ئەبەخشێ لوقمان و من چ تەوفیر | بۆچ عەقڵی ئەو وەک بەدرە، یا عەقڵی من هیلالی!؟ |
| بێوەزعە زاتی پاکت، بێچوونە هەر سیفاتت | خارج لە دەرکی دەرکی، بێڕێ لە ڕێی سوئالی |
| هەرکەسێ ڕووی لە تۆ کرد، پێی نا لە ئەسڵی مەقسەد | هەرکەس لە تۆ بە وەهمە، تۆیش بۆ ئەو لائوبالی |
| قانع دەریایە ئەمە، کۆتا بە لەم وتارە | نازانی وەسفی باری، بۆچ وا لە قیل و قالی!؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|