خواناسی
Appearance
| ئەگەر خوات ناسی بپاڕێرەوە | بە زمانی خۆت بلاڵێرەوە |
| خوای گەورە و بزورگ پادشای بێ نیاز | بێ هاوبەش، بێ کەس، بێ شوێن، بێ هامڕاز |
| تێگەیشتنت دامێ تێت بگەم | پێم لێ نا هەر تۆی بێ زیاد و کەم |
| چاوم هەڵبڕی ئاسمانم دی | وتم: بێ وەستا نەهاتۆتە دی |
| ئەگەر کردەوەی بێگانە بوایە | خۆ ئەشیا بێ ستوون ڕانەوەستایە |
| دیارە هەر چەرخێک پیاو دروستی کا | کاتێکت زانی سوا و تێک شکا |
| چەرخی ماکینەی ئەم ڕۆژ و شەوە | بێ هەڵم و بەنزین ئەسووڕێتەوە |
| چەوری پێ ناوێ هیچ ژەنگ ناگرێ | لێک هەڵناوەشێ، دەستی تێ نابرێ |
| هەر لەو ڕۆژەوە کە تێک خراوە | هێشتا جەڕێکی لێ نەسواوە |
| هەر بەو پێوانە کە بۆت داناوە | وا دێت و دەچێ هیچ نەسواوە |
| بێ گوڕە و بڕە، بێ چرپە و بێ دەنگ | تێکڕا لە کاران یەک ڕەنگ، یەک ئاهەنگ |
| تۆ نەبوویتایە چۆن تێک ئەخرا | ئەمانە لە کوێ پێکەوە ئەنرا؟ |
| چۆن چەرخی گەردوون بێ دەستی وەستا | لە کاردا ئەبوو هەتاکو ئێستا |
| ئاش بێ ئاش وەستا ناسووڕێتەوە | گا بێ هۆی جووتیار ناگەڕێتەوە |
| سەد هەزار هەزار ئەستێرەناسان | ئەودیو خیوەتیان نەدی بە ئاسان |
| منیش ئەگەڕێم کە تۆ بناسم | ناتدۆزمەوە کوێر و کەساسم |
| چاوێکم بەرێ تۆی پێ ببینم | «أرنی» بێژنیم کردووە بیبینم |
| دەستم پێ گرتووە شەرمەندەم مەکە | بۆ بەخشین گوناهی زۆر و کەم یەکە |
| هەر کردەوەیەک لە من ڕوویداوە | لە پێش کردندا لای تۆ نووسراوە |
| کە لەو تەختەیەی لای تۆ نووسرابێ | کێ ڕێی دەکەوێ بڵی: وا نابێ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|