خزمەتکاری خراپ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خزمەتکاری خراپ  (1953) 
by قانع
ساڵێ کابرایەک کردی بێسانێ لە گوێ چەمێکا لە زیخەڵانێ
بێسان جا هەڵکەوت کاڵەکی گەورە بێسانی وەها نەبوو لەو دەورە
بارێ کاڵەکی برد بۆ ئاغای دێ بەڵکوو خەڵاتی چاکی بداتێ
ئاغا دێ پیاوێ قاپی وانی بوو لە سەگ خراپتر پاسەوانی بوو
یەخەی کابرای گرت وتی ڕێ نییە ئاغا نووستووە خەیاڵت چییە
کابرا بە ئومێد نەگەڕایەوە کەر بە بارەوە ئەسووڕایەوە
قاپیوان وتی بە کابرای فەقیر لە ڕیێ خودا دا بۆت ئەکەم تەکبیر
سەنەد بنووسە خەڵات و بەرات ئاغا هەرچی دا نیوەی بە من گات
کابرا ناعیلاج سەنەدی نووسی ئیتر قاپیوان هیچ لێی نەپرسی
چوە لای ئاغا کاڵەکی دانا شێوەی بچووکی چاک بە جێ هێنا
ئاغا دەسی برد چوار دینار پارە بەراتی فەرموو بۆ ئەو بێچارە
کابرا عەرزی کرد نامەوێ قوربان ئەم چوار دینارە ئەکەم بە سننان
هەتا دە دینار ئاغا هەر بۆی چوو فەقیر هەر نەیویست، ئاغا تووڕە بوو
کابرا عەرزی کرد بۆیە هاتمە لات سەد شەقم ئەوێ لەباتی بەرات
ئاغا ئەمری کرد وەرن تێی هەڵدەن بە هیچ کلووجێ ڕەحمی پێ مەکەن
پەنجایان لێدا زۆر چاک بە هەوەس سەر پەنجاویەکە فەقیر وتی بەس
ئەو پەنجاکەی تر لەبۆ قاپی وان سەنەدمان داوە لە بەینی خۆمان
ئاغا تەماشای سەنەدەکەی کرد قاپی وانی گرت زوو بە دەست و برد
پەنجای تێ هەڵدا لەباتی حەق خۆی پەنجای زیادەی حەواڵەی کرد بۆی
لەپاش سەد شەقە لەوێ دەرکرا قاپیوانێ تر لەجێی دانرا
فەقیر و هەژار هەموو ڕزگار بوو خاوەن کاڵەکیش بەخۆشی دەرچوو
هەر خزمەتکارە ئیشی وا ئەکا ئابڕووی سەد ساڵەی ئاغای خۆی ئەبا
لازمە لەسەر ئاغای ساحێب ماڵ خۆی تەماشا کا لە حاڵ و ئەحواڵ
نەوا سێسەدی مڵکی ئاغا بێ لە نیوەی ساڵا بۆ نان داما بێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse