خزمینە دڕدەن.... داهات
Appearance
| خزمینە دڕدەن.... داهات | ئیتر ئەبێتە دەوری مساوات |
| کوڕوکاڵ بەوە کەوتوونە سەما | کە گوایە باوی دەوڵەمەند نەما |
| ئەوی دەوڵەمەند کۆی ئەکاتەوە | ئەبێ بەش کرێ بە جەماتەوە |
| شەوی یەکشەمموویش ئەوی ڕەبەنە | بێ ترس ئەچێتە لای دەست بە خەنە |
| نازانن بەشەر مایەی بە شەڕە | سروشتی ئەسڵی تەشقەڵە و گەڕە |
| لە ئادەمەوە دوو برای هاوپشت | لە سەر هەوای نەفس ئەویان ئەوی کوشت |
| خۆ براکانی یوسفیش هەروا | تێکڕا لە نەسلی پێغەمبەری خوا |
| لە ناو خۆیانا کەوتنە تەدبیر | ئەو فریشتەیان هاویشتە ناو بیر |
| ئێستا ئەم نەسلەی کە لە ئەزەلدا | هاتوونەخوارێ بە شەڕ و هەڵدا |
| بێ ترسی دار و جەزای حکوومەت | چۆن دادەنیشن بە عار و حورمەت؟ |
| هەر خوا ناسیونی و شەرعی پێغەمبەر | کە خستوونیە ژێر ئەمری «أُولِی الْأَمْر» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 961
1949/04/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|