خاڵی حەبەشی فامتە، وا نەقشە لەسەر ڕوو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خاڵی حەبەشی فامتە، وا نەقشە لەسەر ڕوو  (1936) 
by ئەدەب
خاڵی حەبەشی فامتە، وا نەقشە لەسەر ڕوو یا زەنگیی هیندوو نەسەبە، ساکینی مینوو؟
بۆ دینی خەلایق، کە لە ڕووت پەردەیی لادا یەکدەفعە لە دین، پەردەیی تەعزیمی وەلاچوو
مورغی دڵی من: ڕووتە پەناهی؛ لە جەفای مووت شاهێنی لە ئەو ئاورە، پێ چاترە: تەیهوو
چەندت لە موویەک تاقەتە، جانا دڵی عوششاق سەد نامی خودا، بۆ دڵی مە، تاقەتی یەک موو
بەو خاڵی دوو ئەبرۆت، دەسە ئەگریجەیی داوت دڵ شەشدەرە، دەرچوونی نییە، چاکە وەدەرچوو
گەر لالەیی بێداخی ڕوخیم دی؛ وەکو لالە: جەرگی منی دڵسووتە؛ لە داخی خەمی ڕەش بوو
ئەو غەمزەیی ئاهووت، کە شێری دەشکاندن یا لیلعەجەب! ئەوڕۆ چییە، وا مەیلی بەئاهوو
تا توڕەیی من کەم بوو، یەکێک مەیلی سەری بوو نالەنگێ ئەوێستا، کە هەموو لەنگە: تەرازوو
وەک لەعلی لەب و قامەتی تۆ، تورفەیی مەوزوون بیللاهی ئەگەر دیویە کەسێ: خونچە و ناژوو
ڕەنجووریی هیجرانی ئەدەب، بێ لەبی شەهدت باوەڕ مەکە، گەر بێت و شیفای بێ بەئەرەستوو

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse