خاڵۆی تورکمان نەوەی جەنگیزخان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
خاڵۆی تورکمان نەوەی جەنگیزخان  (1952) 
by فایق زێوەر
خاڵۆی تورکمان نەوەی جەنگیزخان بۆ چی مەحزوونی کەوتوویە کێوان
ئەملات بەهەشتی کوردەوارییە ئەولات عەرەبن زۆری شارییە
سەرم سوڕ ماوە واقم وڕ ماوە تێم بگەیێنە چیت لێ قەوماوە؟
کەوتە پێکەنین خاڵۆی منەووەر وتی بە سەری ڕەشاد و ئەنوەر
بە گۆڕی غازی و قەبری یوزدەمیر ئەمڕۆ دڵخۆشم ئەبمە جیهانگیر
وا تورک دێتەوە بۆ ناو وڵاتمان بە گەورە و بچووک ئەکا خەڵاتمان
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر

گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر

وتم هەموو تورک پانزە ملیۆنە فەتحی ئەم ڕۆژەی ئوسلوبی چۆنە
وتی فابریقە و تەیارەی هەیە مودەررەعات و سەیارەی هەیە
سێ ملیۆن عەسکەر هەمووی پیادە ئەوەندەی تریش سواری ئامادە
تۆیی سەحرایی و تفەنگی نایاب وا موهەییایە ئەگاتە پەنجاب
ئەسکەندەروون و سووریەش ئەگرێ ئەنجا چاوێکیش لە عێراق ئەبڕێ
بابە بێدەنگ بە تورک جیهانگیرە ئەمە ئیرسێکی باووباپیرە
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر

گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر

وتم تورک ئێستە لەوەی لاداوە وتی میساقی میللی هەرماوە
وتم نایەوێ خۆی بفەوتێنێ وتی ئاخری شەڕ دەقەومێنێ
وتم بەتەنیا شەڕی بۆ ناکرێ وتی ئەو قەومە گوێ لەوە ناگرێ
وتم خۆ کەرکووک لەسەر عێراقە وتی نەوتەکەی مایەی مەراقە
وتم ئەی خاڵۆ عەقڵت نەماوە هەرچی دەفەرمووی خەیاڵ پڵاوە
تورکی بێچارە مەشغووڵی خۆیە تۆش وا ئەزانی دڵی لای تۆیە
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر

گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر

هۆ خاڵۆ خاڵۆ تۆ زۆر شێواوی تۆش وەکوو ئێمە برا خنکاوی
تا تورک لێرە بوو هەمووی دوژمن بوون ئێستە کە ڕۆیی سینە کون کون بوون
وا ئەوان نایەن ئێوە ئوغرکەن بەڵکوو ئەنقەرە ش وەک خۆتان کەرکەن
بەخوا گەر تورک ئێوەی دەسکەوێ لێتان مەعلووم بێ ناگەنە شەوێ
من پێتان ئەڵێم خەیاڵتان خاوە تورک مەیلی ئێوەی ئێستە داناوە
ئەگەر لانەدەن لەم فکرە بۆشە برایەتیتان یەکجار ناخۆشە
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر

گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر

1939/06/09
ئاڵتوون کۆپری - پردێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse