خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر
Appearance
| خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر | بێشەی شێرانە جێی ئەولیا و پیر |
| چاوگەی سازگاری داوێنی چیا | دەرمانی دەردی نەخۆشی ئەدا |
| سروەی نەسیمی بەیانیانی زوو | بە شنەو خەندە و شادی دێتە ڕوو |
| ئاوی سازگاری چەشمەی خاوەن فەڕ | شیفای دەردانە لە لوقمان چاکتر |
| چ چاو ئەندازە وەلیکەی نازدار | بە دێمن بوونە مێرگ و مێرغوزار |
| عەماری نۆک و زەڕات و جۆیە | چ خۆش نیشتمان بۆ من و تۆیە |
| دەنگ و چریکەی کەوێ کوێستانان | ئەخوێنێ وەسفی خۆشی نیشتمان |
| وەختێ شوعلەی ڕۆژ ئەیدا لە شاخان | پرشە پرشی دوور ئەدا لە کەیوان |
| وەکوو ئاوێنەی جامی جەم وایە | هەردەم وێنەیەک لە ناوی دایە |
| بە ڕەزا لەگەڵ خونچەی گوڵاندا | بە یەکتر شادن لەسەر ملاندا |
| تێک ئاڵۆزاون گوڵاڵە و چنوور | ئەم بە کەوای سەوز ئەو بە ڕەنگی سوور |
| نەخشاوی ئەمری زاتی کردگار | وەسفی خۆشیشی دوورە لە گوفتار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|