خاکی مەریوان
Appearance
ئەم خاکی مەریوانە وەکوو جەننەتی خەزرا | پڕیە لە مەلەک، یەعنی خەجێ و فاتم و عوزرا |
ئەم خاکی مەریوانە وەکوو خلدی بەرینە | ئەم خاکی مەریوانە وەکوو عەرشی موعەللا |
ئەم خاکی مەریوانە برا گردی سەفایە | ئەم خاکی مەریوانە وەکوو زروەیی ئەعلا |
ئاو سارد و هەوا سووک و فەڕەح بەخش و عەتر دار | بۆ خۆشترە دڕکی لە دووسەد نەرگسی شەهلا |
پیاوانی هەموو ژیر و ژنانی هەموو عاقڵ | پیرانی هەموو ڕەند و مناڵی هەموو دانا |
مەستانە سیفەت سەف ئەبەسن گەورە کچانی | زیبەندەترن کاکە لە سەد تاوسی زیبا |
یاخود بە مەسەل کەبکی دوڕی جیلوە فرۆشن | بێ باک لەهەر تەعنە وەکوو دایکی مەسیحا |
گوڵزارە هەموو دەشت و دەر و شەربەتە ئاوی | گۆیا تۆ ئەڵێی زەمزەمە یا کەوسەری ئەعلا |
کانی کەرەم و مەخزەنی ئەسراری سەداقەت | یاوەک سەدەفی پڕ لە دوڕ و دانەیی یەکتا |
بۆ زامی خەفەت مەرهەمە سەیرانی مەریوان | پڕیە لە وەتەنخواهـ وەکوو قانعی دانا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|