حەیفە بێ تۆ ئارەزووی چەشمەی کەوسەر بکەم
Appearance
حەیفە بێ تۆ ئارەزووی چەشمەی کەوسەر بکەم | گەر بکەم دڵ موستەجابی زەڕبەیی نەشتەر بکەم |
دوێنێ ڕابووردوی، نیگاهت کرد بە گۆشەی چاوەکەت | کافرم گەر بەو نیگاهەت کافر ئەر باوەڕ نەکەم |
کونجی خەڵوەت گرتن و سەحرانشینیم تا بە کەی؟ | ساقیا جامێ بدە تا تەرکی هەر دوو سەر بکەم |
پەنج و دوو ڕۆژێکە عومر و عاقیبەت هەر مردنە | بۆ چی حەسرەتکێش بمێنم خوێشم ئاخر شەڕ بکەم |
عەشقبازی و تەرکی بۆ ئێمە، ئیتر زۆر موشکیلە | تاکوو ماوم شەرتە هەر مەیلی قەدی دولبەر بکەم |
ئەی مەلا تەخمیسی کە ئەم نەزمە بۆ تۆیە خیتاب | تێکی بشکێنە سەراپا تاکوو پێت باوەڕ بکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|