حەکیمی دەردان
Appearance
| حەکیمی دەردان ... | شیفا بەخشی کوول دەردی بێ دەرمان |
| لە وەقتی حاڵەت مەرەزی مەوتا | بگە بە هانام کەریمی یەکتا |
| پەناهم بە تۆ پادشای مەنان | قەترەیێ ڕەحمەت دەریای بێپایان |
| بەڵکوو خەلاس بین لە هەموو دەردان | مەحفوزمان بکەی لە سەلبی ئیمان |
| دیسان لە دەستی شەیتانی لەعین | نەجاتم بدە پادشای موعین |
| بەڵکوو دەربچم لە دونیای فانی | بە ئیمانەوە بۆ جاویدانی |
| هەم بە ئاسانی دەربچێ ڕۆحم | تۆبە بێ خوا تۆبەی نەسوحم |
| قەومان و خۆیشان هەریەک لەلایە | شین و گرین و هەر واوەیلایە |
| منیش هیلاکم لە تاو دەردی خۆم | لە ئیشی نەزع و حاڵی مەرگی خۆم |
| تکایە عەشرەت بۆ من قەت مەگری | هەر کەس بۆ حاڵی مەرگی خۆی بگری |
| هەموو کەس ئەمرێ یەقین و مەعلووم | منیش بەڕێوەم زەعیف و مەزڵووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|