حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە
Appearance
| حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە | مەوجودە دائیم لە هەموو لایە |
| خاڵقی ئاسمان، حەوت بە حەواوە | بە بێ کۆڵەکە و دیوار وەستاوە |
| سفرەی ڕەحمەتی داخست لە زەمین | لە بۆ مەجوسی و گەبرو موسلمین |
| لە سفرەی ئەوە بە عەدل و کەرەم | ڕۆژانە ئەخۆن عالەم زۆر و کەم |
| فەرق ناکا دۆستی لەگەڵ دوژمندا | هەر کەس بە پێ ڕزقی پێ ئەدا |
| مولحید کفر کاو ڕێی عیسیان بگرێ | لە ڕزق و دۆزی فلسێ نابڕێ |
| دۆست و دوژمنی هەر بە یەک دەستوور | ڕزقیان ئەداتێ، بەڵام خوار و ژور |
| قسمێ بە ڕەنج وهەوڵ و تەقەلا | هەندێکیش ئەیدات لە لای «لابەلا» |
| قسمێ بە زۆری قۆڵ و هەوڵی شان | قسمێ تر ئەیخوا نانی ناوچەوان |
| بە قسمێ ئەدا نگین و ئیقبال | ئەبێ بە قاروون بە سەروەت و ماڵ |
| قسمێ تا نانی ڕۆژی ئەسێنێ | ڕیخۆڵەو دڵی بە ڕەنج ئەپسێنێ |
| تەقسیمی ئەزەل چۆن بۆی داناوە | هەر ئەوەی هەیە هەتاکوو ماوە |
| بە بەعزێ ئەدات نانی موشەقەت | بەعزێ ئیستراحەت، سەیران و سیحەت |
| مەزڵووم پێی ناوێ خۆت موبتەلا کەی | بۆ دونیا خۆت تووشی بەڵا کەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|