حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک
Appearance
| حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک | لاشەریکە ئەو فەرد و تەنها و تاک |
| خاڵقی وەحشی مەل و موور و مار | ڕازقی ڕزقی زیرۆح و گیاندار |
| دروستکەرەی سەما و سەر زەمین | دۆزەخ و ئەعراف، فیردەوسی بەرین |
| ئاگاهدار لە حاڵ، حاڵی بێ حاڵان | هەم بێداری شەو، ناڵەی زامداران |
| ئادم و حەوات دروست کرد لە خاک | بە سورەتی جوان بە ئەخلاقی پاک |
| بە لوتف و کەرەم بە ڕووی موحیبەت | ئەمرت پێکردن تا بچنە بەهەشت |
| فەرمووت لە گەندم مەخۆن وریابن | نزیکی مەبن لێی تەوەللابن |
| شەیتانی لەعین تەفرەتان نەدات | بە سیحر و جادوو ئیغفالتان نەکات |
| تەقدیری خۆت بوو شەیتانی بەدبەخت | خۆی کرد بە عابد چووە ناو بەهەشت |
| بە مەکر و حیلە ئیغفالی کردن | کە گەندمیان خوارد بێحاڵی کردن |
| چەندە مانەوە بە عسیانەوە | تۆبەیان ئەکرد ئەپاڕانەوە |
| بە لوتف و کەرەم تۆ عەفووت کردن | دیسان ڕەوانەی سەر زەویت کردن |
| لە نەسلی ئەوان چەند سەد هەزار کەس | کردت بە نەبی، نامەت دانە دەس |
| بۆ سەر تەوائیف یەک بە یەکت نارد | بۆ تەبلیغی دین حوکمت پێسپارد |
| تۆ لێی خۆش ئەبی ئەیخەیتە جینان | سیرەتی بابە بۆ فەرزەند جێمان |
| بۆ خۆت فەرمووتە تۆبەم قبوڵە | تۆبەی حەقیقی لە لام مەقبولە |
| من گەلێ عاسی و خەجاڵەتبارم | ڕوو زەرد و مەحجووب هەم شەرمەزارم |
| سیوای زاتی تۆ هیچ کەس ناناسم | ڕاجعی خۆتم خراپ یان خاسم |
| خودایە تۆبەم لات ببێ قبوڵ | چونکە موزنیبم مەزڵووم و مەلول |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|